نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق به بۆنه‌ی جه‌ژنی سـاڵانه‌ی به‌غدای پایته‌ختی عێراقه‌وه وتارێـکی پـێشـکه‌ش‌کردووه و تیایدا ئاماژه به پـێشکه‌وتنی حکومه‌ته‌که‌ی له چه‌ندین بوارێـکدا کردووه. پاشـان هاتۆته سه‌ر باسی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی و داوای له لایه‌نه سـیاسیـیه‌کان کردووه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هاوکاری بکه‌ن له ئه‌نجامدانی گۆڕانکاری وه‌زاری له کابینه‌ی حکومه‌ته‌که‌یدا.
له‌و باره‌یه‌وه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له به‌غدا گۆران تۆفیق ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ئاڵا تاڵه‌بانی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق کردووه.
ئاڵا تاڵه‌بانی ده‌ڵێت نوری ئه‌لمالیکی هه‌ستی کردووه که‌وا په‌رله‌مانی عێراق سووره له‌سه‌ر سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له چه‌ند وه‌زیرێـک که ژماره‌یه‌کیان سه‌ر به لیسـته‌که‌ی ئه‌وه‌ن، بۆیه ده‌یه‌وێت ئه‌و ده‌ستپـێشـخه‌ری بکات تا له هه‌ڵـبژاردنه‌کانی داهاتووی عێراقدا به خاڵێـکی باش بۆخۆی تۆماری بکات.
ده‌توانن گوێبیسـتی هه‌ردوو ده‌قی ڕاپـۆرت و گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ.