ڕۆژنامه‌وان حامید فه‌رازی ئه‌ندامی به‌ره‌ی یه‌کگرتووی کورد له ئوسـتانی کوردسـتانی ئێران له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵـێن ده‌ڵێت ئێمه هیچ له پاڵێوراوه کۆنه‌پارێزه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئێران چاوه‌ڕێ ناکه‌ین وه‌لێ هیوامان له‌سه‌ر پاڵێوراوه ڕێفۆرمخوازه‌کانه و به تایبه‌تی مه‌هدی که‌ڕوبی. ده‌شڵێت هه‌رچه‌نده میر حوسه‌ین موسه‌وی پاڵێوراوی ڕیفۆرمخواز باس له مافی نه‌ته‌وه‌کان و چاکسـازی ده‌کات وه‌لێ به کرده‌وه هیچ پـێشـوازیــیهکی له شـاند‌ی ئێمه نه‌کردووه به‌ڵام به پـێچه‌وانه‌وه له لایه‌ن مه‌هدی که‌ڕوبی له تاران پـێشوازی له دۆسـتانی ئێمه کراوه و ئه‌نجامی باشیشی لێـکه‌وتۆته‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8:50 خوله‌كه.