Accessibility links

فریاد ڕه‌واندزی ده‌ڵێت لـێدوانه‌کانی مالیکی بۆ نه‌هێشتنی شێوازی ته‌وافوق جێگای نیگه‌رانین


نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق ڕۆژی شه‌ممه‌ و له‌ میانه‌ی وتاره‌که‌یدا له‌ کۆنگره‌ی یه‌که‌می ئه‌نجومه‌نی شێخه‌کانی عێراق له‌ به‌غدا گوتی ئێمه‌ له‌ قۆناغێـکی وڵاته‌که‌ماندا پـێویسـتیمان به‌وه‌ بوو شـێوازی دیموکراتی ته‌وافوقی په‌یڕه‌و بکه‌ین، به‌ڵام ئێدی ئه‌مڕۆ کاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ ده‌وڵه‌ت یاسا و ده‌سـتور په‌یڕه‌و بکات و کۆتایی به‌و شـێوازی ته‌وافوقه‌ بهێنێت.

له‌و باره‌یه‌وه‌ هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح گفتوگۆی له‌گه‌ڵ فریاد ڕه‌واندزی ده‌مڕاستی هاوپه‌یمانێتی کوردسـتان له‌ په‌رله‌مانی عێراق کردووه‌.

ئه‌م لێـدوانانه‌ی نوری ئه‌لمالیکی بۆ نه‌هێشـتنی شـێوازی ته‌وافوق نه‌ک هه‌ر ته‌نها کورد و سـوننه‌ی نیگه‌ران کردووه‌ به‌ڵـکو هه‌ندێ لایه‌نی شیعه‌ش.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 6:23 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG