Accessibility links

سه‌رۆک ئۆباما دادوه‌رێـکی ژنی به‌ ڕه‌گه‌ز لاتینی بۆ دادگای باڵا ده‌سـتنیشـان ده‌کات


سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما دادپـرسێـکی دادگای پـیاداچوونه‌وه‌ی فیدراڵی به‌ ڕه‌گه‌ز ئیسـپانی بۆ جێـگرتنه‌وه‌ی دادپـرسێـکی باڵای خانه‌نشین‌کراوی دادگای باڵا ده‌سـتنیشـان‌کرد.

ئه‌مڕۆ سـێشه‌ممه‌ به‌ڕێز ئۆباما ده‌سـتنیشـانکردنی سـۆنیا سـتۆمایه‌ری له‌ کۆشـکی سـپـی‌یه‌وه‌ ڕاگه‌یاند و به‌ خانمێـکی که‌ توانای هاندانی خه‌ڵـکانی هه‌یه‌ ناوبرد.

ئه‌گه‌ر هاتوو په‌سه‌ندبکرێت ئه‌وا ئه‌و خانمه‌ 54 سـاڵان ته‌مه‌نه‌ ده‌بێته‌ یه‌که‌مین دادپـرسی به‌ ڕه‌گه‌ز ئیسـپانی له‌ نێوان 9 ئه‌ندامه‌که‌ی دادگای باڵادا.

سه‌رۆک ئۆباما گوتی سـتۆمایه‌ر شـاره‌زا و ئه‌زموون و ژیری ژیانی خۆی ده‌هێنێته‌ دادگای باڵاوه‌.

سـتۆمایه‌ر له‌ دایک و باوکێـکی خه‌ڵـکی پـۆرتۆریکۆ له‌ نیویۆرک له‌دایک‌بووه‌ و جێی ده‌یڤد سـاوته‌ر ده‌گرێته‌وه‌ که‌ دوای 19 سـاڵ کارکردن له‌ دادگای باڵادا خانه‌نشـین ده‌بێت.

له‌ ده‌رکه‌وتنێـکدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆک ئۆباما سـتۆمایه‌ر ئه‌و ده‌سـتنیشـانکردنه‌ی به‌ گه‌وره‌ترین شـانازی ژیانی ناوبرد.

سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه‌ په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ واشـنتن پاوڵا ۆڵفسن ڕاپـۆرتی ئاماده‌کردووه‌ و هاوکارانمان وه‌ریانگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر کوردی، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:41 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG