کاربه‌ده‌سـتانی پاکسـتانی ده‌ڵێن له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له ده‌ره‌وه‌ی بنکه‌یه‌کی پـۆلیس له شـاری لاهور له ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که به لایه‌نی که‌م 23 که‌س کوژراون و زیاتر له 200 که‌سی دیکه‌ش برینداربوون.
وه‌زیری ناوخۆی پاکسـتان ڕه‌حمان مالیک چه‌کدارانی تاڵیبانی له‌و هێرشه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌رپـرسـیارکرد که وه‌ک کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌یه‌کی خۆکوژی بووه.
مالیک گوتیشی وا پـێده‌چێت ئه‌و هێرشه له کاردانه‌وه‌ی ئه‌و ئۆپه‌راسـیۆنه له‌شـکریـیانه بێت که له باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که له دژی چه‌کدارانی تاڵیبانی ئه‌نجام‌ده‌درێن.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن چوار گومانباریان له‌سه‌ر ڕووداوه‌که ده‌سـتگیرکردووه. که‌سیش دا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه به‌رپـرسـیارێتی خۆی له‌و هێرشه ڕانه‌گه‌یاندووه.