Accessibility links

هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا سه‌ربازگه‌یه‌کی پارێزگای کوت بۆ هێزه‌کانی عێراقی چۆڵ ده‌که‌ن


له‌ چوارچێوه‌ی جێـبه‌جێـکردنی ڕێـکه‌وتنه‌ ئاسایشیـیه‌که‌ی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریکا که‌وا بڕیاره‌ سه‌رجه‌م ناوچه‌ سه‌ربازیـیه‌کان و ئه‌و بنکانه‌ی هێزه‌ ئه‌مه‌ریکیـیه‌کانی تێدایه‌ به‌پـێی ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ی هه‌ردوو وڵات ڕێـکه‌وتوون له‌سه‌ری چۆڵ بکه‌ن و هێزه‌کانیان بکشـێنـنه‌وه‌ بۆ ناو سه‌ربازه‌گه‌ سه‌ره‌کیـیه‌کانیان له‌ ناو عێراقدا.

له‌ یه‌کێـک له‌و ئاڵوگۆڕکردنه‌ی که‌ ده‌که‌وێته‌ ناوچه‌ی به‌دره‌ و چه‌سـانی سـنووری عێراق- ئێران که‌ بنکه‌ی سه‌ربازی "موته‌نه‌بی" لێـیه‌، له‌ ئاهه‌نگێـکدا بۆ ڕاسـپارده‌کردنی ئه‌م سه‌ربازگه‌یه‌ له‌ هێزه‌ ئه‌مه‌ریکیـیه‌کانه‌وه‌ بۆ هێزه‌کانی عێراق، ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گه‌یشته‌ ئه‌م ناوچه‌یه‌ که‌ 280 کیلۆمه‌تر له‌ به‌غدای پایته‌خته‌وه‌ دوره‌ و دوا ناوچه‌ی عێراقیـیه‌ که‌ ده‌کوێته‌ سـنووری باشوری ڕۆژئاوای عێراق له‌گه‌ڵ ئێراندا، وه‌ یه‌کێـکه‌ له‌و ناوچانه‌ی که‌ زۆرترین ئاڵوگۆڕی بازرگانی عێراقی- ئێرانی تێدایه‌ و هه‌روه‌ها دانیشـتووانه‌که‌شی زۆرینه‌ی کوردی فه‌یلین.

ستیم بوشی فه‌رمانده‌ی هێزی دووی سه‌ربازی له‌ که‌تیبه‌ی 20 ی تۆپـخانه‌ که‌ ئاسایشیی ناوچه‌ی به‌دره‌ و چه‌سـانی سـنووری له‌ ئه‌سـتۆدایه‌، تایبه‌ت به‌ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ ئاهه‌نگه‌که‌دا گوتی:

" ئێمه‌ زۆرخۆش‌حاڵین له‌ دوای ده‌ مانگ له‌ کۆشـش و کارکردن و هاوکاری نێوان هه‌ردوو هێزی سه‌ربازی عێراقی و ئه‌مه‌ریکی له‌م ناوچه‌یه‌دا، هه‌روه‌ها ئێمه‌ دڵنیان له‌ هێزه‌ عێراقیـیه‌کان بۆ گرتنه‌ ده‌سـتی ئاسایشی ناوچه‌ی به‌ده‌ره‌ و چه‌سـان، لێرشه‌وه‌ ئه‌وه‌ ئومێد ده‌که‌م بۆ ناوچه‌کانی تر یه‌ک له‌ دوای یه‌ک ئاسایشـیان بخرێته‌ ئه‌سـتۆی هێزه‌کانی عێراقی."

له‌ کۆتایدا بوش ده‌ڵێت سه‌ربازه‌کانمان وه‌ک براده‌ر له‌گه‌ڵ هاوتا عێراقیـیه‌کانیاندا له‌ یه‌ک سه‌نگه‌ردا خۆیان به‌خشـیوه‌ له‌ پـێناوی ئاسایشی ناوچه‌که‌. ئه‌مڕۆ که‌ داده‌بڕین مانای ئه‌وه‌ نیـیه‌ که‌ هاوکاری و یارمه‌تی ئێمه‌ نامێنێت و کۆتایی‌پـێدێت، به‌ڵـکو هه‌میشه‌ نزیـکین له‌ هه‌ر یارمه‌وتیـیه‌ک و پـێداویسـتیـیه‌ک لێمان داوا بکه‌ن. هه‌روه‌ها گوتیشی له‌ سه‌ردانکردنیان دانابڕێن.

پاشـان فه‌رمانده‌ی هێزی دووی له‌شـکری 32 ی عێراقی ماجید فه‌لاح که‌ به‌رپـرسـیارێتی ئه‌م ناوچه‌یه‌ی گرته‌ ئه‌سـتۆ لێـدوانی دایه‌ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا و گوتی:

" ئه‌مه‌ یه‌که‌م بنکه‌یه‌ که‌ ده‌که‌وێته‌ ئه‌سـتۆی ئێمه‌ و هێزه‌ ئه‌مه‌ریکیـیه‌کان تیایدا ده‌کشـێنه‌وه‌ بۆ ناو سه‌ربازه‌گه‌ سه‌ره‌کیـیه‌کانی خۆیان و به‌ دواشـیدا دوو بنکه‌ی تر ڕاده‌سـتی هێزه‌کانمان ده‌کرێت.

هیچ هێزێـکی ئه‌مه‌ریکی له‌ ناوچه‌که‌دا نامێنێته‌وه‌ و ئاسایشی ناوچه‌که‌ش به‌ ته‌واوی ده‌که‌وێته‌ ئه‌سـتۆی هێزه‌ سه‌ربازیـیه‌کانی عێراقی."

له‌ کۆتایی قسه‌کانیدا فه‌لاح گوتی به‌پـێی ئه‌و ڕێـکه‌وتنه‌ ئاسایشـیـیه‌ی هه‌یه‌ له‌ نێوانماندا ته‌نها له‌ کاتی پـێویسـتدا له‌سه‌ر داوای خۆمان هاوکاریمان ده‌که‌ن و یارمه‌تی هێزه‌کانمان ده‌ده‌ن، به‌ڵام له‌مه‌ودوا ناوچه‌که‌ به‌ ته‌واوی له‌ ژێر چاودێری و ئاسایشی عێراقیدایه‌.

جێـگه‌ی ئاماژه‌یه‌ به‌ کۆتایی‌پـێهاتنی ئه‌م مانگه‌ سه‌رجه‌م ناوچه‌ و پارێزگاکان به‌ ته‌واوی ئاسایشـیان ڕاده‌سـتی هێزه‌ عێراقیـیه‌کان ده‌کرێت و هێزه‌کانی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکاش جێـگر ده‌بن له‌ بنکه‌ سه‌ربازه‌یـیه‌کانیان و ته‌نها له‌ کاتی پـێویستدا هاوکاری و یارمه‌تیده‌ری سـوپای عێراق ده‌بن.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG