له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا یه‌کێـک له بابه‌ته گه‌رم و گوڕه‌کانی نێو ڕای گـشتی تورکیا و له نێو بواری سـیاسی وڵاتهکهشـدا پـێویسـتیه بۆ دۆزینه‌وه‌ی چارهسهریـیهک بۆ کێشـه‌ی کورد له تورکیادا.
تورکیا هه‌وڵێـکی ڕژد ده‌دات هێنانه کایه‌ی ئاشـتی له نێوان دیمه‌شق و ته‌ل ئه‌بیبدا، هاوکات ئه‌و ڕه‌خنه‌یه‌شی ڕووبه‌ڕوو ده‌بووه‌وه که بۆچی تورکیا هه‌مان هه‌وڵ و به هه‌مان ئاسـتیش له‌گه‌ڵ پـێـکهاته‌کانی ناوخۆی وڵاته‌که‌دا نادات.
له ڕوانگه‌ی کردنه‌وه‌ی که‌ناڵێـکی ته‌له‌فیزیۆنی کوردیـیه‌وه وه‌ک زۆرێـک له شـیکرهوه سـیاسیـیه‌کان ده‌ڵێن هه‌نگاونانه به‌ره‌و دانان به مافی فه‌رهه‌نگی کورده‌کاندا.
لێـره‌دا پـرسـیار ئه‌وه‌یه مافی کولتوری و فه‌رهه‌نگی جێی مافی سـیاسیـیانه بۆ کورد ده‌گرێته‌وه؟
له‌م که‌ین و به‌ینه‌دا ناکرێت هه‌رێمی کوردسـتان عێراق باس نه‌که‌ین. ده‌توانێت چی بکات یان نه‌یکات بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م کێشه‌یه؟ ئه‌گه‌ر هات و ئه‌نجام به خواستی ئه‌نکه‌ره نه‌بوو ئایا کاربه‌ده‌سـتانی تورک ئاو وه‌ک فشـارێـک به‌رامبه‌ر به عێراق و به هه‌رێمی کوردسـتانیشیـیهوه به‌کارده‌هێنێت؟
ئینجا مه‌سه‌له‌کان له ئێسـتا و له داهاتوویه‌کی نزیکیشـدا به هه‌ر ئاقارێـکدا بڕوات زۆرێـکی سه‌رنجه‌کان له‌سه‌ر سه‌رۆکی تورکیایه که چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م قه‌یرانه‌ی کردووه به ئه‌رکی یه‌که‌می.
بۆ قسه‌کردن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح له به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا میوانداری ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی کردووه:
دکتۆر جه‌بار قادر، شـاره‌زای کاروباری سـیاسی تورکیا.
یوسف گۆران، ئه‌ندامی سه‌نته‌ری کوردسـتان بۆ لێـکۆڵینه‌وه‌ی سـتراتیژی.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌که‌ی 49:48 خوله‌که.