هاوبه‌ندی لایه‌نگری خۆرئاوا له لوبنان سه‌رکه‌وتنیان له هه‌ڵـبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی دوێنێ یه‌کشـه‌ممه‌دا ڕاگه‌یاند.
له ڕاگه‌یاندنه‌که‌یاندا بۆ پـشـتیوانکه‌رانیان، سه‌عد ئه‌لحه‌ریری ڕێبه‌ری زۆرینه له په‌رله‌مانی لوبناندا سه‌رکه‌وتنیان به‌سه‌ر هاوبه‌ندی به ڕێبه‌رایه‌تی حزبوڵڵا ڕاگه‌یاند که سوریا و ئێران پشـتگیریـیان ده‌که‌ن. حه‌ریری به ڕۆژێـکی گه‌وره بۆ دیموکراسی لوبنان ناوزه‌دی کرد.
نوێنه‌ره مه‌سـحیـیه‌کانی که هاوپه‌یمانێـکی سه‌ره‌کی حزبوڵڵان دانیان به شـکسـتهێنانی پارتیـیه‌که نا.
به‌ڵام هێشـتا ڕوون نه‌بۆته‌وه هه‌ر هاوپه‌یمانیـیه‌ک چه‌ند کورسی پـڕده‌که‌نه‌وه، چونکه هێشـتا ئه‌نجامه فه‌ره‌میـیه‌که ئاشـکرا نه‌کراوه.
حزبوڵڵا و هاوپه‌یمانه‌کانیان به هیوابوون زۆرینه‌ی 128 کورسـیه‌کانی په‌رله‌مان به‌ده‌ستبهێنن.
وه‌زیری ناوخۆی لوبنان زیاد بارود گوتی به لایه‌نی که‌مه‌وه له سه‌دا 52 ی ده‌نگده‌ران به‌شـداریـیان له هه‌ڵـبژاردنه‌کانی یه‌کشه‌ممه‌دا کردبوو که ئه‌وه‌ش له سه‌دا 45 ی هه‌ڵـبژاردنه‌کانی ڕابردووی په‌رله‌مان له سـاڵی 2005 دا زیاترێـکه.
هه‌رچه‌ندێـکه ئاسایش به توندی ڕاگیرابوو و نزیکه‌ی 50 هه‌زار سه‌رباز و پـۆلیس بۆ ڕێـگرتن له توندتیژی له سه‌رانسه‌ری لوبناندا بڵاوبووبوونه‌وه.