سه‌عید عیباده‌تیان شاعیر و نووسه‌ری به‌ناوبانگی کوردی ناوچه‌ی گه‌یلانی ڕۆژئاوای ئوسـتانی کرماشـان پاش ده‌مێـک چاوه‌ڕوانی یه‌که‌مین کۆمه‌ڵه هه‌ڵـبه‌سـتی له ژێر ناونیشـانی ( هه له لام بوید گومد کردم) که‌وته بازاڕه‌وه. ئه‌م کۆمه‌ڵه هه‌ڵـبه‌سـته پـێـکهاتووه له 72 لاپه‌ڕه.
به‌پـێی خه‌به‌رگوزاری دانیشجویانی ئێرانی (ئسـنا) ی ناوچه‌ی کرماشـان، عیباده‌تیان له فه‌رهه‌نگ و کو‌لتوری ناوچه‌ی که‌لهوڕنشین و سـروشـتی زیبا و جوانی ناوچه‌که به‌هره‌ی وه‌رگرتووه و خاوه‌نی نۆسـتالۆژیـیه‌کی تایبه‌ته.
هاوکارمان جانی دیلان ڕاپـۆرتێـکی له‌و باره‌یه‌وه ئاماه‌کردووه له‌گه‌ڵ پارچه هۆنراوه‌یه‌کی سه‌عید عیباده‌تیان، ده‌توانن گوێبیسـتیان بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:41 خوله‌كه.