Accessibility links

مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد په‌سنی هه‌ڵـبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی وڵاته‌که‌ی ده‌دات


سه‌رۆکی ئێرانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد ده‌ڵێت به‌شـداری زۆری خه‌ڵـکی له‌ هه‌ڵـبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی هیوای ئێرانیـیه‌کان بۆ ئاینده‌ پـیشـان ده‌دات، هه‌روه‌هاش ده‌ڵێت مه‌ردوم ئه‌و که‌سـیان هه‌ڵـبژاردووه‌ که‌ باشترین که‌سه‌ و له‌ توانای بێت خواسـته‌کانیان به‌دی بهێنێت.

سه‌رۆکی سه‌رله‌نوێ هه‌ڵـبژێردراو له‌ ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ ئه‌و قسـانه‌ی له‌ تاران له‌ وتارێـکی ته‌له‌فیزیۆنیدا کردووه‌، هه‌ر ڕۆژێـک پاش ئه‌وه‌ی وه‌زیری ناوخۆ سـادق مه‌حسوڵی ڕایگه‌یاند ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد 62.6% ده‌نگه‌کانی بردۆته‌وه‌.

کاربه‌ده‌سـته‌که‌ هه‌روه‌ها گوتی به‌رهه‌ڵـستی باڵای سه‌رۆکایه‌تی کاندیدی ڕیفۆرمسـته‌کان میر حسێن موسه‌وی ته‌نها 33.75% ی ده‌نگه‌کانی بردۆته‌وه‌.

هه‌رچه‌ند خیابانه‌کانی تاران به‌ زۆری له‌ ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ ئارام بوونه‌، به‌ڵام زۆر له‌ ده‌نگده‌ران له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ ڕژابوونه‌ ناو خیابانه‌کان بۆ بێزاری ده‌ربڕین دژ به‌ سه‌رئه‌نجامی هه‌ڵـبژاردنه‌کان.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG