گه‌واهده‌ران له تارانه‌وه ده‌ڵێن ته‌قه له گردبوونه‌وه گه‌وره‌که‌ی ئۆپـۆزیسـیۆن کراوه و پـشـێوی که‌وتۆته نێوان به لانی که‌م ئه‌و 100 هه‌زار که‌سه‌ی خۆپـیشـاندانی ناڕهزایییان کردووه به‌رامبه‌ر ئه‌نجامه مشـتومڕ له‌سه‌ره‌کانی هه‌ڵـبژاردن.
ڕاپـۆرته هه‌واڵـیـیه‌کان ده‌ڵێن چه‌کداره‌کان دره‌نگانێـکی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ته‌قه‌یان له ئاپۆڕه‌ی خه‌ڵـکه‌که کردووه و هێشـتاش ئاشـکرا نه‌بووه کێن ئه‌وانه‌ی ته‌قه‌یان کردووه و هه‌روه‌ها زیانیـیه گیانیـیهکانیش دیارنهکراون.
ده‌یان هه‌زار ئێرانی چوونه‌ته ناو جه‌رگه‌ی تارانی پایته‌خته‌وه بۆ بیسـتنی وتاره‌که‌ی میر حسێن موسه‌وی کاندیدی ڕیفۆرمخواز بۆ پـۆسـتی سه‌رۆکایه‌تی ئێران که له گردبوونه‌وه‌یه‌کدا پـێـشـکهشی کرد وه‌ک به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه‌کی فهرمیـیانهی قه‌ده‌غه‌کردن.
موسه‌وی له‌سه‌ر ئۆتۆمبیلێـک وه‌سـتابوو به بڵندگۆیه‌که‌وه قسه‌ی بۆ ئاپـۆڕه‌ی خه‌ڵـکه‌که و لایه‌نگرانی خۆی ده‌کرد. وێڕای ئه‌وه‌ی حکومه‌تی ئێرانی ئاگاهی دابوو که ئه‌و گردبوونه‌وه‌یه نایاسایییه، به‌ڵام خه‌ڵـکه‌که هه‌ر ڕژابوونه سه‌ر شه‌قامه‌کانی تاران.
پـۆلیسی دژه ئاژاوه له شـوێنی کۆبوونه‌وه‌که بوون، به‌ڵام ڕێـیان له گردبوونه‌وه‌که نه‌گرت. خۆپـیشـانده‌رانی ئێرانی هاواریان بۆ میر حسێن موسه‌وی ده‌کرد تا سه‌رله‌نوێ ده‌نگه‌کانیان ئامار بکرێته‌وه.
میر حسێن موسه‌وی حکومه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران به فێـڵ و ته‌ڵه‌که‌کردن له ده‌نگداندا گوناهبار ده‌کات. ئه‌نجامه فه‌رمیـیه‌کانی هه‌ڵـبژاردن وا نیشـان ده‌ده‌ن مه‌حمودی ئهحمهدینهژاد سه‌رۆکی ئێران سه‌رکه‌وتنێـکی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناوه و میر حسێن موسه‌ویش به پله‌ی دووه‌م دێت.
ئه‌مڕۆش دووشه‌ممه ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی ڕێبه‌ری ڕۆحانی ئێران داوای له ئه‌نجومه‌نی نیگاهبان کردووه لێـکۆڵینه‌وه‌ی خۆی بکات له‌سه‌ر قسه و باسی ئه‌و فێڵ و ته‌ڵه‌کانه‌ی له هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ئێران‌دا کراون.
دوێنێ یه‌کشه‌ممه‌ش موسه‌وی داوای له ئه‌نجومه‌نی نیگاهبان کردبوو ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵـبژاردن ههڵـبوهشـێنێتهوه.
مه‌حمودی ئهحمهدینهژاد سه‌رۆکی ئێرانیش ده‌ڵێت هه‌ڵـبژاردن ئازاد و ڕه‌وا بووه.