کۆمه‌ڵـناس خالید ته‌وه‌کولی له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان موعته‌به‌ر شـیروانی ده‌ڵێت کۆماری ئیسلامی هه‌لێـکی گه‌وره و مێژوویی له‌ده‌سـتی خۆی دا بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵـک متمانه‌ی پـێ‌بـبه‌خشێت، چونکه نزیکه‌ی 85% ئه‌و خه‌ڵـکه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو به‌شـداریـیان کرد و بارودۆخێـکی وه‌ها هاتبۆیه کایه که هه‌موو توێژ و چینه‌کانی کۆمه‌ڵ به‌شـداریـیان تیادا کرد، وه‌لێ ئه‌نجامی ده‌نگدانه‌که خه‌ڵـکی سه‌رسـام‌کرد و هه‌ستێـکی لا په‌یدا‌کردن که‌وا فێـڵیان لێـکراوه و سـووکایه‌تیـیان پێ‌کراوه. پاشان خالید ته‌وه‌کولی ده‌ڵێت پـێم‌وایه ئێدی هه‌ڵـبژاردن له ئێران‌دا ناتوانرێت وه‌ک ڕێـگایه‌ک بۆ به‌دیهێنانی گۆڕان ته‌ماشـا بکرێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:30 خوله‌كه.