سه‌رۆکی کۆریای باشور لی میۆنگ باگ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له واشنتن وتووێژ له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئه‌مریکا باراک ئۆباما ده‌کات و پـێشـبینی ده‌کرێت ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌کی وتووێـژه‌کانیان هه‌ڕه‌شه‌ی ناوه‌کی کۆریای باکور بێت.
له ده‌رنگانێـکی دوێنێ دووشه‌ممه‌دا به‌ڕێز لی میۆنگ سه‌رۆکی کۆریای باشور له‌گه‌ڵ هێله‌ری کلنتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا کۆبۆوه و وتووێـژیان له‌سه‌ر ڕه‌وشی هه‌نووکه‌ی کۆریای باکور کرد.
له‌و باره‌یه‌وه وته‌بێژی سه‌رۆکی کۆریای باشور به ئاژانسی فه‌رمی یۆنهاپی کۆریای باشوری گوت خانم هێله‌ری کلنتن گوتوویه‌تی ده‌بێت کۆریای باکور له‌و ڕاسـتیـیه تێـبگات که ڕه‌فتاری نابه‌جێ هه‌میشه ده‌رئه‌نجامی خراپی لێـده‌که‌وێته‌وه.
وته‌بێژه‌که ده‌شـڵێت سه‌رۆکی کۆریای باشور سـوپاس و پـێزانینی خۆی بۆ واشنتن ده‌ربڕیوه له‌مه‌ڕ پـشتگیری ئه‌مریکا بۆ سـیاسه‌ته‌کانی کۆریای باشور.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه به‌ر له‌وه‌ی سه‌رۆکی کۆریای باشور وڵات به‌ره‌و ئه‌مریکا به‌جێبهێڵێت سه‌رۆک لی میۆنگ باگ گوتبووی وێڕای ڕاگه‌یاندنی هه‌ڕه‌شه له لایه‌ن کۆریای باکوره‌وه، به‌ڵام پـێـکدادانی ناوه‌کی هه‌رێمی ڕوودانێـکه کارێـکی دوره.