به‌رپرسـانی پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵێن به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـکی چـێنراوی نێو جاده دادوه‌رێـک و دوو کوڕی و هه‌روه‌ها پاسه‌وانه تایبه‌تیـیـه‌که‌ی برینداربوون.
له‌و باره‌یه‌وه ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن ڕووداوه‌که له شـاری نا ئارامی موسـڵی باکوری عێراق بووه. جگه له‌مه ورده‌کاری دیکه‌ی په‌یوه‌ست به ئاستی زامه‌کانیان ده‌سـتبه‌جێ ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه.
هه‌ر له عێراق و له هه‌واڵێـکی دیکه‌دا فه‌رمانده‌یه‌کی باڵای ئه‌مریکایی له عێراق ده‌ڵێت هاتنی یاخیبووانی ده‌ره‌کی بۆ عێراق له ماوه‌ی 8 هه‌تا 10 مانگی ڕابردوودا به ئه‌ندازه‌یه‌کی به‌رچاو که‌مبۆته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه جه‌نه‌ڕاڵی ئه‌مریکایی ڕه‌ی ئۆدێرنۆ دوێنێ له به‌غدا به په‌یامنێرانی گوت دزه‌کردنی چه‌کدارانی بیانی له سوریاوه بۆ ناو خاکی عێراق زۆر که‌مبۆته‌وه. هه‌روه‌ها ناوبراو گوتیشی ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریایی له‌م دوایـیه‌دا ڕێ‌وشـوێنی توندئامێزیان گرتۆته‌به‌ر له پـێناو ڕێـگرتن له به‌زاندنی سـنووری عێراق و په‌ڕینه‌وه‌یان بۆ ناو وڵات.
سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی شـاری موسڵ ئه‌میر گۆران ڕاپـۆرتی ناردووه و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر لێـدوانه‌کانی جه‌نه‌ڕاڵ ڕه‌ی ئۆدێرنۆ گۆران ته‌وفیق له به‌غداوه ڕاپـۆرتی ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی هه‌ردوو ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ.