دکتۆر حسێن خه‌لیقی سه‌رۆکی ئنسـتتیوتی کوردی له سوید له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ ده‌ڵێت ئه‌مه‌ی ئێسـتا له ئێران‌دا ڕووده‌دات شـۆڕشـێـکی نوێـیه و به ئامارکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانی چه‌ند سـندوقێـک و فه‌توای شـورای نیگهبان به هیچ شـێوه‌یه‌ک ئه‌و شـۆڕشه دانامرکێت و ڕژێمی کۆماری ئیسلامی نه ئێسـتا به‌م زووانه به‌ڵام به‌ره‌به‌ره ده‌بێت جێـگای خۆی بدات به ڕژێمێـکی دیموکراتی. پاشـان دکتۆر حسێن خه‌لیقی داوا له کوردی ئێران ده‌کات که خۆیان له‌و مه‌سه‌له‌یه تێوه نه‌گلێنن چونکه ئه‌وه‌ی له تاران کرا له کوردسـتاندا بکرایه ڕژێم ده‌یکرده گۆمی خوێن. ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر هاتوو ناڕهزایییهکه به‌ره‌و بزووتنه‌وه‌یه‌کی دیموکراتێـک و ئازادیخوازانه چوو و مافه‌کانی ئێوه‌شی تیادا گونجا ئه‌وا ئه‌و کاته ئێوه‌ش به‌شـداری بکه‌ن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8 خوله‌كه.