Accessibility links

وه‌زاره‌تی ته‌ندروسـتی عێراق ئاگری تێبه‌رده‌بێت


سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروسـتی عێراقی ئاگری تـێـبه‌ربوو، شه‌ش نهۆمی بیناکه‌ یه‌کپارچه‌ بوویه‌ ئاگر.

سه‌رچاوه‌یه‌کی باوه‌ڕپـێـکراو له‌ ناو وه‌زاره‌ته‌وه‌ به‌ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای ڕاگه‌یاند ئاگر له‌ به‌شی ئیداره‌ و مه‌له‌فاتی وه‌زاره‌ته‌وه‌ په‌ره‌ی سه‌ندوو و به‌شی داوده‌رمانیش به‌ ته‌واوی سـووتا، واته‌ له‌ نهۆمی پـێـنجه‌مه‌وه‌ ئاگر بۆ شه‌ش نهۆم به‌رپابووه‌.

جێـگه‌ی ئاماژه‌یه‌ ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ یه‌کێـکه‌ له‌و وه‌زاره‌تانه‌ی به‌ گه‌نده‌ڵی ده‌سـتنیشـان کراوه‌ و له‌ ده‌سـپـێـکی پـێـکهاتنی حکومه‌تیشـدا وه‌زیره‌که‌ی سه‌ر به‌ لیسـتی سه‌دریـیه‌کان بوو، به‌ڵام پاش ده‌سـت له‌کارکێشـانه‌وه‌ی که‌سـێـک له‌ پارته‌که‌ی مالیکی ئه‌م پـۆسـته‌ی پـێدراوه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروسـتی عێراقی چه‌ندین جار به‌ تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی و ناخزمه‌تگوزاری له‌ لایه‌ن لیژنه‌ی نه‌زاهه‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌کرێت.

جێـگه‌ی ئاماژه‌یه‌ له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا ده‌سـتگیرا به‌سه‌ر باندێـکی دزیدا که‌ ئاڵوگۆڕی ده‌رمانی ده‌کرد، وه‌ حکومه‌تی عێراقی به‌ مه‌به‌سـتی چاره‌سه‌رکردنی چه‌ندین نه‌خۆشی تووشـبوو به‌ خه‌سـتبوونه‌وه‌ی خۆێن ده‌رزی بۆ چاکبوونه‌وه‌یان هێنا که‌ هه‌ر ده‌رزیـیه‌ک به‌ بڕی 400$ ، به‌ڵام ئه‌م بانده‌ دزه‌ له‌ شـوێنیدا ئاردیان دانابوو و ده‌رمانی نه‌خۆشـیـیه‌که‌یان دزیبوو.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG