ڕابه‌ری باڵای ئێرانی ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی داوای کۆتایی‌هێنان به خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی نێو جاده‌کانی کردووه و ده‌ڵێت سه‌رکه‌وتنێـکی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی ته‌واو له ده‌نگدانی سه‌رۆکایه‌تیدا هه‌بووه، ئه‌و کاره‌ی هه‌ره دژوارترین نائارامی له ماوه‌ی 30 سـاڵدا له ئێران‌دا هێناوه‌ته گۆڕێ.
له ده‌می ده‌نگدانی سه‌رۆکایه‌تی له ڕۆژی 12 ی ئه‌م مانگه‌وه و له یه‌که‌مین وته‌یدا بۆ گه‌لی ئێرانی ئایه‌توڵڵا خامه‌نه‌ئی گوتی ئێرانیـیه‌کان ده‌نگیان بۆ که‌سـێـک دا که بـبێته سه‌رۆکی وڵات و به گونجاوترین که‌سـیان داناوه بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی وڵاته‌که‌یان بکات، ئه‌و که‌سه‌ش سه‌رۆک مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاده ئه‌وه‌ی له سه‌دا 63 ی ده‌نگه‌کانی به‌ده‌ست‌هێناوه.
هه‌روه‌ها له وته‌گه‌یدا ئایه‌توڵڵا خامه‌نه‌ئی گوتیشی سه‌رکه‌وتنی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد به جیاوازی 11 ملیۆن ده‌نگ ئاماژه‌ی ئه‌وه‌یه فێـڵ و سـاخته‌کاری له ده‌نگدانه‌که‌دا نه‌کرابوو.
هاوکات ڕابه‌ری باڵای ئێرانی هێرشی کرده سه‌ر به گوته‌ی خۆی وڵاتانی ده‌ره‌کی ئه‌وانه‌ی گومانیان له ئه‌نجامی هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی هه‌بووه.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه وته‌که‌ی ڕابه‌ری باڵای ئێرانی که بۆ سه‌رجه‌م ئێران له ڕێی ته‌له‌فیزیۆنه‌وه بڵاوکرایه‌وه دوای نزیـکه‌ی هه‌فته‌یه‌ک له خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی دێت، ئه‌وه‌ی له لایه‌ن دۆست و لایه‌نگرانی میر حسێن موسه‌وی پاڵـێوراوی سه‌رۆکایه‌تی دۆڕاوه‌وه سـازده‌کرێت، ئه‌وه‌ی له دژی ئه‌نجامی هه‌ڵـبژاردنه‌که ڕاوه‌سـتاوه و به سـاخته‌ی داده‌نێت.
له کۆتایی وته‌که‌یدا ئایه‌توڵڵا خامه‌نه‌ئی داوای ئارامبوونه‌وه‌ی کرد و گوتیشی ئۆپـۆزیسـیۆن له به‌رامبه‌ر ڕوودانی کاری توندوتیژی به‌رپـرسـیار ده‌کرێت.