Accessibility links

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق دڵنیایه‌ له‌ باری ئاسایشی وڵاته‌که‌ی له‌ پاش کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا


وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌ڵێت ئه‌و دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکایی له‌ کۆتایی ئه‌م مانگه‌دا له‌ نێو شـاره‌کانی عێراق ده‌کشـێنه‌وه‌ دڵنیایه‌ له‌وه‌ی عێراق ده‌توانێت ئه‌رکی ئاسایشی وڵات بگرێته‌ ئه‌سـتۆی خۆی.

هۆشـیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ له‌ شاری تۆکیۆ ئه‌م لـێـدوانه‌ی ڕاگه‌یاند. ناوبراو گه‌یشـتۆته‌ ژاپـۆن و له‌گه‌ڵ ڕابه‌رانی ئه‌و وڵاته‌ کۆده‌بێته‌وه‌ به‌و هیوایه‌ی وه‌گه‌ڕخه‌رانی سه‌رمایه‌ی زیاتر بۆ عێراق ڕابکێشـێت.

ئه‌وه‌ی شـایانی باسه‌ کرسـتۆفه‌ر هێڵی باڵوێزی ئه‌مریکا بۆ عێراق دوێنێ گوتی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا پابه‌ندی ئه‌و دوا مۆڵه‌ته‌ ده‌بێت که‌ بۆ کشـانه‌وه‌ی هێزه‌ له‌شـکریـیه‌کانی ئه‌مریکا له‌ نێو شـاره‌کانی عێراق له‌ کۆتایی ئه‌م مانگه‌دا دیاری کرابوو.

هه‌روه‌ها کرسـتۆفه‌ر هێـڵ ده‌شڵێت وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به‌ڵێنه‌کانی سه‌ر شـانی خۆی ده‌باته‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی به‌ گوێره‌ی ڕێـکه‌وتنـنامه‌ی ئاسایشی نێوان ئه‌مریکا و عێراق سـاڵی پار له‌سه‌ری ڕێـکه‌وتن دیاری کردبوو.

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ هه‌ندێ ڕاپـۆرت ئاماژه‌یان به‌وه‌ داوه‌ فه‌رمانده‌ ئه‌مریکایی‌یه‌کان سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که‌ ئایا دوای کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ عێراق چی ڕووبدات له‌و باره‌یه‌وه‌ نیـگه‌رانن، به‌ تایبه‌ت له‌ شاری به‌غدای پایته‌خت و هه‌روه‌ها له‌ شـاری نائارامی موسـڵ له‌ ڕووی سـیاسیـیه‌وه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG