Accessibility links

پانۆراما: ده‌ستوری هه‌رێمی کوردستان


له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراقێ ڕایگه‌یاند له‌ تاووتوێ‌کردنی دواقۆناغی داڕشـتنی ده‌سـتوری هه‌رێمی کوردسـتانی عێراقدایه‌ و پاش په‌سه‌ندکردنی له‌ لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌خرێته‌ ڕیفراندۆمێـکه‌وه‌ بۆ بڕیاردان له‌سه‌ری.

پـێشـتر ئه‌م ده‌سـتوره‌ مشـتومڕێـکی زۆری لێـکه‌وته‌وه‌، په‌رله‌مان به‌رنووسی ئه‌م ده‌سـتوره‌ی نارده‌ به‌رده‌م زۆر له‌ یاساناسان و گه‌لێ له‌ پـسـپـۆڕانیش چاویان پـیادا خشـانده‌وه‌ و ئه‌وجا گه‌یشـتۆته‌ ئه‌م قۆناغه‌ی به‌ره‌و ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری په‌سه‌ندکردن بڕوات.

پـێشـتر ژماره‌یه‌ک له‌ ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی کوردسـتان یاداشـتێـکیان بۆ سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان به‌رزکرده‌وه‌، تیایدا داوا کرابوو په‌له‌ له‌ په‌سه‌ندکردنی ده‌سـتوری هه‌رێمه‌که‌ نه‌کرێت. ئه‌م داواکردنه‌ ته‌نها هه‌ر له‌ ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه‌ نه‌بووه‌ به‌ڵـکو زۆرێـک له‌ ڕێـکخراوه‌ سـڤیلیـیه‌کانیش هه‌مان داوایان هه‌یه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 16 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG