کاربه‌ده‌سـتێـکی باڵای ئێران ده‌ڵێت تاران بیر له که‌مکردنه‌وه‌ی ئاسـتی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ له‌نده‌ندا ده‌کاته‌وه، ئه‌مه‌ش هاوکاتی ئه‌وه‌ی گرژی و ئاڵۆزی له‌سه‌ر سه‌رکوتکردنی ئێران بۆ خۆپـیشـانده‌رانی دژی ئه‌نجامی هه‌ڵـبژاردنه‌کان زیاد ده‌بێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران مه‌نوچه‌هر موتـته‌کی ڕۆژی چوارشه‌ممه گوتی ئێران پـیاداچوونه‌وه به په‌یوه‌ندیـیه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ به‌ریتانیادا ده‌کاته‌وه. هه‌روه‌ها سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئێرانی عه‌لی لاریجانی داوای له په‌رله‌مانتاران کرد به ئاگاهیـیه‌وه بیر له گۆرینی ئاستی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی وڵاته‌که‌یان له‌گه‌ڵ به‌ریتانیادا بکه‌نه‌وه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ئێران به‌ریتانیا و وڵاتانی دیکه‌ی ڕۆژئاوا تاوانبار ده‌کات به‌و نائارامیـیانه‌ی له پاش ههڵـبژاردنهکهوه له وڵاته‌که‌یاندا که‌وتۆته‌وه.
ڕۆژی سێشه‌ممه به‌ریتانیا گوتی ئه‌و دوو دیپـلۆماتی ئێرانی ده‌رکردووه له به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی ئێران ڕۆژی دووشه‌ممه دای بۆ ده‌رکردنی دوو دیپـلۆماتی به‌ریتانی له ئێران.
سه‌رۆک وه‌زیری به‌ریتانیا گۆردن بڕاون به په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌ی گوت ئه‌م بڕیاره‌ی ئێران هیچ پاساوێکی بۆ نیـیه، وه ئه‌و قسـانه‌ی که تیایدا ده‌ڵێن به‌ریتانیا ده‌ستوه‌رده‌داته کاروباری وڵاته‌که‌یان هیچ بنه‌مایه‌کی بۆ نیـیه.