سه‌رۆکی بانکی ناوه‌ندی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا داکۆکی له بڕیاره‌کانی کرد سه‌باره‌ت به فریاکه‌وتنی دارایی بۆ یه‌کێـک له بانکه گه‌وره‌کانی ئه‌مریکا به بڕی ملیاره‌ها دۆلار.
ڕۆژی چوارشه‌ممه سه‌رۆکی خه‌زێنه‌ی فیدراڵی بێن بهرنانکی به کۆمیته‌ی چاودێرکردنی حکومه‌تی گوت که خزێنه‌ی فیدراڵی به ئه‌وپه‌ڕی ئاسـتی بهرپـرسـیارێتیـیهوه کاری کردووه له میانه‌ی یه‌کگرتنی بانکی تایبه‌تی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ بانکی شـکسـتخواردووی وه‌گڕخسـتنی سه‌رمایه ناسراو به مێڕاڵ لینچ.
ڕه‌خنه‌گران ده‌ڵێن بهرنانکی و وه‌زیری پـێشـووی دارایی ئه‌مریکا هنری پـۆڵسن به بانکی ئه‌مریکایان ڕاگه‌یاندوه که کاربه‌ده‌سـتانی باڵایان له‌سه‌ر کار ده‌رده‌کرێن ئه‌گه‌ر ئه‌و سه‌ودایه نه‌که‌ن.
به‌ڵام به‌ڕێز بهرنانکی به‌رده‌وام نکوڵی له‌و تاوانانه کردووه و گوتوویه‌تی خه‌زێنه‌ی فیدراڵی بۆ خۆلادان له بڵاوبوونه‌وه‌ی قه‌یرانێـکی دارایی ئه‌و کاره‌ی کردووه.
شـایانی باسه ئه‌و سه‌ودایه‌ی که سـاڵی ڕابردوو ڕوویداوه به‌شـێـک بوو له هه‌وڵه‌کانی واشـنتن بۆ ڕزگارکردنی سـیسـتمی په‌کـکه‌وتووی دارایی ئه‌مریکا.