مه‌حمودی ئهحمهدینهژاد سه‌رۆکی ئێران ڕه‌خنه‌کانی خۆی له باراک ئۆباما سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا دووباره کردۆته‌وه و ده‌ڵێت ئه‌مریکا ده‌سـتێوه‌ردان له کاروباری ئێران‌دا ده‌کات.
ئاژانسی فه‌رمی دهنگوباسی ئێرانی IRNA ئه‌مڕۆ شه‌ممه له زاری سه‌رۆکی ئێرانه‌وه گوتوویه‌تی سه‌رۆک ئۆباما باس له گۆڕان ده‌کات به‌ڵام به‌رده‌وام دهسـتوهردهداته کاروباره‌کانی کۆماری ئیسلامیـیه‌وه.
ڕۆژی هه‌ینی سه‌رۆک ئۆباما توندوتیژیـیه‌کانی پاش هه‌ڵـبژاردنی ئێران دژی خۆپـیشـانده‌رانی به ناڕه‌وا و دزێو ناودێرکرد، وه ده‌شڵێت ڕووداوه‌کانی ئه‌م دوایـیه کاریگه‌ری ده‌بێت به سه‌ر هه‌ر دیالۆگ و دیپـلۆماسـیـیهتێـکی ڕاسـته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئێران‌دا.
ژماره‌ی کوژراوه‌کان له ڕووداوه‌کانی پاش هه‌ڵـبژاردنه مشـتومڕ له‌سه‌ره‌که‌ی ڕۆژی 12 ی شه‌ش ئه‌وه‌ی به فه‌رمی بڵاوکراوه‌ته‌وه 17 که‌سن، به‌ڵام گه‌واهده‌ران ده‌ڵێن ژماره‌که زۆر له‌وه زیاتره که ڕاگه‌یه‌ندراوه.
له ڕۆژانی پاش هه‌ڵـبژاردندا لایه‌نگرانی میر حسێن موسه‌وی کاندیدی شـکسـتخواردووی ئه‌م هه‌ڵـبژاردنانه‌ی سه‌رۆکایه‌تی ئێران که ده‌ڵێت فێـڵ و ته‌ڵه‌که له هه‌ڵـبژاردنه‌کاندا کراوه خۆپـیشـاندانی گه‌وره گه‌وره‌یان ئه‌نجام دا.
ڕۆژی هه‌ینی و له ده‌می وتاری ئاینی ڕۆژی هه‌ینیدا له زانکۆی تاران گه‌وره مه‌لایه‌کی ئێرانی ئه‌حمه‌د خاته‌می خۆپـیشـانده‌رانی به ئاژاوه‌گێڕ ناودێرکرد، که وه‌ک ده‌ڵێت شه‌ڕی دژی په‌روه‌ردگار ده‌که‌ن، ئه‌مه‌ش تاوانێـکه له یاسای ئیسلامی‌دا واته شه‌ریعه سـزای مردنی له‌سه‌ره.