Accessibility links

موسـا ئومێدی ده‌ڵێت ناڕه‌زایی‌یه‌کانی ئه‌مڕۆی ناو ئێران به‌ شه‌و و ڕۆژێـک نه‌هاتۆته‌ کایه‌


موسا ئومێدی کۆمه‌ڵـناس و چالاکوانی مافه‌کانی مرۆڤ له‌ ئوسـتانی ئیلامی ئێران ده‌ڵێت ئه‌م شه‌پـۆلی ناڕه‌زایی‌یانه‌ی له‌ کۆماری ئیسلامی له‌ پاش هه‌ڵـبژاردنه‌کاندا دروست بوون مه‌سه‌له‌یه‌ک نیـیه‌ که‌ به‌ ته‌نها له‌ شه‌و و ڕۆژێـکدا هاتبێته‌ کایه‌، به‌ڵـکو ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ده‌یان سـاڵ له‌ جه‌ور و سـته‌می ئه‌و ڕژێمه‌، هه‌ر بۆیه‌ به‌ شـه‌و و ڕۆژێـکیش کۆتایی پـێنایه‌ت.

پاشـان موسـا ئومێدی باس له‌ ڕه‌وشی خراپی کورد له‌ ئیلام ده‌کات و ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی له‌و ئوسـتانه‌دا بڵێت کوردم هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ وایه‌ بڵێت ئیسرائیلیم.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 15:13 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG