Accessibility links

عومه‌ر عه‌لی ئه‌مین ئه‌ستێریه‌کی گه‌شی هونه‌ری کوردی


له‌ چه‌ند ئه‌ڵقه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ری به‌رنامه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی په‌یمانمان دانێ به‌رنامه‌یه‌کی تایبه‌ت له‌سه‌ر ژیان و ئه‌زموونی هونه‌ری مامۆسـتایه‌کی گه‌وره‌ی بواری شـانۆی کوردی ئاماده‌بکه‌ین، بۆ ئه‌مڕۆش ئه‌م په‌یمانه‌مان به‌جێ ده‌گه‌یه‌نین.

عومه‌ر عه‌لی ئه‌مین له‌ لای هه‌مووان ئاشـنایه‌ و هه‌مووشـمان به‌ گیانی داهێنانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ ئاشـناین هه‌م له‌سه‌ر ته‌ختی شـانۆ و هه‌میش له‌ شـاشه‌ی ته‌له‌فیزیۆنه‌کانه‌وه‌.

به‌رنامه‌که‌مان ئه‌مڕۆ میوانداری هونه‌رمه‌ندی شـانۆکار ئاسۆ عومه‌ر سـواره‌ ده‌کات تا هێنده‌ی بتوانین هه‌ندێـک گفتوگۆ له‌سه‌ر ژیانی شـانۆیی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ بکه‌ین به‌ر له‌وه‌ی مه‌رگ مامۆسـتا عومه‌رمان لێـبسـه‌نێته‌وه‌ به‌ چه‌ند مانگێـک بۆخۆم په‌یوه‌ندیـیه‌که‌م پـێوه‌ کرد تا بتوانم گفتوگۆیه‌کی تێروته‌سه‌لی له‌گه‌ڵدا بکه‌م، وه‌لێ مه‌خابن مه‌رگ مه‌ودای ئه‌نجامدانی ئه‌و گفتوگۆیه‌ی نه‌دا، به‌ڵام ئێـستاش له‌ یادمه‌ که‌ ده‌یگوت با خه‌ڵکی تر قسه‌م له‌سه‌ر بکه‌ن و خۆم له‌ باره‌ی خۆمه‌وه‌ قسه‌ نه‌که‌م.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 10:48 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG