به‌ڵێن عه‌بدوڵڵا مه‌حمود سـکرتێری حزبی زه‌حمه‌تکێشـانی کوردسـتان و وته‌بێژی لیستی ئازادی و عه‌داڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ هه‌ڵـبژاردنه‌کانی هه‌رێمی کوردسـتان له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ ده‌ڵێت لیسته‌که‌یان له‌و حزبانه پـێـکهاتووه که چه‌په‌کانی کوردسـتانن و بریتین له که‌سـانی چه‌پ و دیموکراتخواز و نه‌ته‌ویی، وه به‌رنامه‌یه‌کی فراوانیان هه‌یه، له‌وانه جیاکردنه‌وه‌ی حزب له ده‌سه‌ڵات، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی له کوردسـتاندا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7 خوله‌كه.