ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه نزیکه‌ی 4 هه‌زار ما‌رینزی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکی یه‌که‌م هێرشی گه‌وره‌یان له دژی حه‌شـارگه‌کانی تاڵیبانه‌کان له باشوری ئه‌فغانسـتان ئه‌نجام دا له دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکی باراک ئۆباما سـتراتیژیـیهکی نوێی بۆ سه‌قامگیرکردنی ڕه‌وشی ئه‌فغانسـتان ڕاگه‌یاندووه.
سه‌ربازه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و 650 سه‌رباز و پـۆلیسی ئه‌فغانی له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆدا به‌ره‌و ناوچه‌کانی دۆڵی ڕووباری هێلمه‌ند ڕۆیشتن که ناوجه‌رگه‌ی شـوێنی حه‌شـارگه‌ی تاڵیبانه یاخیبووه‌کانه.
به‌شێـک له هێزه‌کانیش به کاروانی زرێـپـۆشـی له‌شـکری و ههلیکۆپـتهرهوه به‌ره‌و شـارۆچکه و گونده‌کانی ناوچه‌که ڕۆیشـتن.
له‌شـکری ئه‌مه‌ریکیش ده‌ڵێت ئه‌رکی سه‌ربازه‌کانی له‌شـکر ئه‌وه‌یه که یاخیبووان له ناوچه‌کان ده‌ربکه‌ن و ڕه‌وشی ئاسایش له پـێش ئه‌نجامدانی هه‌ڵـبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی له 20 ی مانگی هه‌شتی داهاتوودا سه‌قامگیر بکه‌ن.
له‌شـکری پاکسـتانیش له لای خۆیه‌وه ده‌ڵێت هێزی ناردۆته ناوچه سهرسـنووریـیهکان تاوه‌کو ڕووبه‌ڕووی ئه‌و چه‌کدارانه بـبنه‌وه که له ده‌ست هه‌ڵـمه‌ته‌که‌ی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکی خۆیان ده‌رباز ده‌که‌ن. ئه‌م هه‌ڵـمه‌ته به " هه‌ڵمه‌تی شمشێر" ناوده‌برێت.
له لایه‌کی دیکه‌ش وته‌بێژی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکی گوتوویه‌تی یاخیبووان له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا سه‌ربازێـکی ئه‌مه‌ریکیـیان له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانسـتان گرتووه و تاکو ئێسـتا هیچ وردهکاریـیهک له‌سه‌ر ئازادکردنی ئه‌و گیراوه بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه.