Accessibility links

کۆمه‌ڵێـک مه‌لای ئێرانی ناڕه‌زایی خۆیان به‌رامبه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵـبژاردنه‌کانی وڵاته‌که‌یان ده‌رده‌بڕن


گرووپـێـک له‌ مه‌لا سه‌ره‌کیـیه‌کانی ئێران له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵـبژاردنی ناکۆکی له‌سه‌ری وڵاته‌که‌دا ڕه‌خنه‌یان گرتووه‌.

له‌ به‌یانـنامه‌یه‌کدا که‌ له‌ ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ بڵاوبۆته‌وه‌، مه‌لاکانی ڕێـکخراوه‌یی لێـکۆڵه‌ره‌وان و مامۆسـتایانی قوم وتوویانه‌ ئه‌نجومه‌نی نیگه‌هبان که‌ چاودێری فه‌رمی هه‌ڵـبژاردنه‌کانی ئێرانه‌ له‌ لێـکۆڵینه‌وه‌ی داخوازیـیـه‌یکانی ئۆپـۆزیسـیۆن که‌ له‌ ده‌نگدانه‌کاندا سـاخته‌کاری کراوه‌ سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه‌.

گرووپی سه‌ر به‌ ڕیفۆرم پـرسـیاری کردووه‌ ئاخۆ په‌سه‌ندکردنی ئه‌نجومه‌ن به‌سه‌ بۆ ڕه‌واکردنی ده‌نگدانه‌کان. له‌ هه‌فته‌ی ڕابردوو 12 ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن په‌سه‌ندی سه‌رله‌نوێ هه‌ڵـبژاردنه‌وه‌ی سه‌رۆک ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژادیان کردبوو.

کاندیدی سه‌رۆکایه‌تی دۆڕاو میر حسێن موسه‌وی ڕخنه‌ی له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌که‌ی کردووه‌. له‌ ڕاپـۆرتێـکی 24 لاپه‌ڕه‌یـیدا که‌ له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌که‌ی بڵاوبۆته‌وه‌ موسه‌وی تاوانبارانی لایه‌نگرانی ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد ده‌کات به‌ دانی پـولی کاش به‌ ده‌نگده‌ران پـێش هه‌ڵـبژاردنه‌کانی 12 ی مانگی شه‌ش.

ڕاپـۆرته‌که‌ هه‌روه‌ها ده‌ڵێت کاربه‌ده‌سـتانی باڵای ئه‌نجومه‌نی نیگه‌هبان و وه‌زاره‌تی ناوخۆ که‌ له‌ ژماردنی ده‌نگه‌کان به‌رپـرسن پـشـتیوانی ئه‌حمه‌دی نه‌ژادیان کردووه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG