ڕۆژی شه‌ممه عه‌لی ده‌باغ ده‌مڕاسـتی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیکی گوتی ئه‌م هه‌وڵه‌ی ئێسـتا وڵاته یه‌کگرتووه‌کان له ڕێی جێـگری سه‌رۆکی ئه‌مریکا جۆ بایدن ده‌یدات بۆ ئاشـته‌وایی عێراقیـیه‌کان به شـێوه‌یه‌ک له شـێوهکان ده‌سـتێوه‌ردانه له کاروبای ناوخۆی عێراق و ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ڕه‌تده‌کرێته‌وه.
ئاڵا تاڵه‌بانی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانێتی کوردستان له په‌رله‌مانی عێراق له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر حکومه‌تی عێراق ئه‌و ناوبژیوانیـیه په‌سه‌ند نه‌کات ئه‌ی چاره‌سه‌ر چـیه؟. پاشـان ده‌ڵێت ئه‌وا چه‌ند سـاڵه چاوه‌ڕێی نوری ئهلمالیکین دهسـتپـێشخهریـیهک بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشـه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌رێمی کوردسـتان بکات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 11:20 خوله‌كه.