سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی و ڕووسیا چه‌ندین به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شـیان هه‌یه، له‌وانه نه‌هێشـتنی بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌کی ناوه‌کی و شـکسـتهێنان به‌و توندڕه‌وانه‌ی توندوتیژی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
به‌ڕێز ئۆباما ڕۆژی سێشه‌ممه له میانه‌ی پـێشـکه‌شـکردنی وتاره‌که‌ی له زانکۆی New Economic School له مۆسـکۆ گوتی مه‌سه‌له‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ناوه‌کی کاکڵه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ناوه‌کی سه‌ده‌ی بیست و یه‌که. هه‌روه‌ها باسی له‌و ڕێـکه‌وتنـنامه‌یه کرد که دوێنێ دووشه‌ممه له‌گه‌ڵ هاوتا ڕووسیـیه‌که‌ی دمیتری مێدڤێدێڤ مۆریکرد، سه‌باره‌ت به په‌یمانێـکی نوێ که ژماره‌ی چه‌کی ناوه‌کی و ده‌زگاکانی موشـهکهاوێژی ئه‌مه‌ریکا و ڕووسیا زۆر که‌مده‌کاته‌وه.
به‌ڕێز ئۆباما جارێـکی دیکه جه‌ختی کرده‌وه له‌سه‌ر ئامانجه‌که‌ی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیـیه باشه‌کانی وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ ڕووسیا، هه‌روه‌ها سه‌نگی خسـته سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ڕووسـیایهکی به‌هێز و ئاشـتیخواز و کامکاری ده‌وێت.
گوتیشی پـێویسـته هه‌ردوو وڵات هه‌وڵه‌کانیان یه‌ک بخه‌ن بۆ ڕێـگرتن له به‌ده‌سـتهێنانی ئێران و کۆریای باکور بۆ تواناکانی دروسـتکردنی چه‌کی ناوه‌کی.