سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکی باراک ئۆباما ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له ئیتالیایه تا له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی لووتکه‌یی ئابووری گرووپی 8 وتووێـژ له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی وڵاتانی زلهێزی جیهاندا بکات.
ڕێبه‌رانی ئه‌و گرووپه له شـاری لاکیلای ناوه‌ندی ئیتالیا کۆده‌بنه‌وه، ئه‌وه‌ی له مانگی چوار و له بومه‌له‌رزه‌یه‌کی به‌هێزدا نزیکه‌ی 300 که‌س له‌وێ گیانیان له‌ده‌سـتدا.
چاوه‌ڕێ ده‌کرێت مه‌سه‌له‌ی ئابووری جیهان بابه‌تی سه‌ره‌کی ڕۆژی ده‌سـپـێـکی ئه‌و کۆبوونه‌وه سێ ڕۆژیـیه بێت.
ڕاوێژکاری ئابووری سه‌رۆک ئۆباما مایکڵ فرۆمهن ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به په‌یامنێرانی گوت ڕه‌نگه ڕێبه‌رانی G8 هاوسهنگیـیهک بکه‌ن له نێوان دڵنیابوون له گه‌شه‌کردنی ئابووری و گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌رجیـیه‌کان بۆ ئاسـتی جارانی.
هه‌روه‌ها چاوه‌ڕێش ده‌کرێت ڕێبه‌رانی G8 وتووێژ له‌سه‌ر بازرگانی و گۆڕینی سه‌قا و کۆمه‌کی وڵاتانی بهڕسـکانچوودا بکه‌ن. بابه‌تی دیکه‌ش له کارنامهکهیاندایه وه‌کو قه‌یرانی سیاسی له ئێران و هندۆراس و توندوتیژیـیه‌کانی هه‌رێمی سنجان له چین.