ئازا حه‌سیب قه‌ره‌داغی، ئه‌ندامی مه‌کته‌ی ناوه‌ندی راگه‌یاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، ده‌لێت له هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێمی کوردستان هه‌موو لایه‌نه‌کان براوه‌ن و که‌س دۆڕاو نابێت و سه‌رکه‌وتنی سه‌ره‌کی سه‌رکه‌وتنی دیموکراسیه له کوردستاندا.
له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ل هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی، به‌رێز قه‌ره‌داغی باسی رۆڵ و ئازادی راگه‌یاندن ده‌کات له پرۆسه‌ی بانگه‌شه‌کردن بۆ هه‌لبژاردنه‌کان.
به‌رێز قه‌ره‌داغی گه‌شبینی خۆی راگه‌یاند که پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی کوردستانی عیراق سه‌رکه‌وتوانه و بێ کێشه‌و گرفت به ئه‌نجام ده‌گات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7 خوله‌كه.