به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌ره‌پـێدانی زمانی کوردی له به‌غدایی پایته‌ختی عێراق قوتابخانه‌یه‌کی سه‌ره‌تایی به زمانی کوردی کردۆته‌وه.
گۆران ته‌وفیق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له به‌غدا له‌و باره‌یه‌وه ڕاپـۆرتی ناردووه و تیایدا گفتوگۆی له‌گه‌ڵ حسێن جاف به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و بهڕێوهبهرایهتیـیهی کردووه.
حسێن جاف ده‌ڵێت ئه‌مه بۆ یه‌که‌م جاره له مێژووی کۆن و تازه‌ی عێراقدا قوتابخانه‌یه‌کی کوردی له به‌غدادا بکرێته‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:55 خوله‌كه.