هه‌رچه‌نده بڵێت قسه له‌سه‌ر بواری ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی زۆره. ئه‌م بواره له ته‌مه‌نی خۆیدا به گه‌لێ هه‌ڵـکشـان و داکشـاندا ڕه‌دبووه.
له هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق هه‌ڵـبژاردن به‌ڕێوه‌یه. میدیا چ ڕۆڵێـک ده‌بینێت؟ ئایا میدیا توانیویه‌تی به‌رپـرسـیارێتی ئێتیکی خۆی بـپارێزێت؟
ئا به‌م پـرسیاره‌وه ده‌چینه لای ڕۆژنامه‌وان مه‌م بورهان قانع که نه‌ک هه‌ر ته‌نها وه‌ک ڕۆژنامه‌وانێـک کاری ڕۆژانه‌ی خۆی ده‌کات، به‌ڵـکو ژماره‌یه‌ک کتێبیشی له‌سه‌ر ڕۆژنامه‌گه‌ری و هونه‌ری ڕۆژنامه‌گه‌ری پـێشـکه‌ش به کتێبخانه‌ی کوردی کردووه و زۆرێـکیش له ڕۆژنامه‌وانان باس ده‌که‌ن ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی مه‌م گرنگی خۆی هه‌یه له بواری ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی و له پـڕکردنه‌وه‌ی بۆشـایی‌یه‌کی گه‌وره‌ی کتێبخانه‌ی کوردی‌دا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 11:57 خوله‌كه.