Accessibility links

سه‌ردار محه‌مه‌د سه‌باره‌ت به‌ گرژیـیه‌کانی نێوان هه‌ردوو لیستی گۆڕان و کوردسـتانی ده‌دوێت


له کاتێکدا که که‌متر له دوو هه‌فته ماوه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عیراق، ململانێیه‌کی توند له نێوان هه‌ردوو لیستی کوردستانی و گۆڕاندا له شاری سلێمانی سه‌ری‌هه‌ڵداوه. له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ل هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی، رۆژنامه‌وان سه‌ردار محه‌مه‌د له سلێمانی باس له‌ گرژی و ئالۆزیـیه‌کانی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن له‌و شاره‌دا ده‌کات.

به‌رێز سه‌ردار، له رۆژنامه‌ی ئاوێنه، ده‌ڵیت هه‌ر چه‌ند واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان نزیکتر ده‌بێته‌وه ململانێکان توند تر ده‌بن. هه‌روه‌ها گوتیشی خه‌لکی سلێمانی نیگه‌رانن و هه‌ست ده‌که‌ن که پـێشهاتێک رووده‌دات و یان حاله‌تێکی ناخۆش دێته ئاراوه.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆکه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:12 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG