کۆمه‌ڵێـک له سه‌ربازانی پـێشـووی ئیسرائیل ده‌ڵێن لهشـکرهکهیان بێ باکانه هێزی له شه‌ڕه‌کانی سه‌ره‌تای ئه‌مسـاڵی غه‌ززه‌دا به‌کارهێناوه که بووه‌ته مایه‌ی زیانێـکی گیانی و ماڵی بێ پـێویست.
ڕێـکخراوێـکی سه‌ربازانی ئیسرائیلی به ناوی شـکاندنی بێ ده‌نگی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه گوته‌کانی ژماره‌یه‌ک سه‌ربازی بڵاوکردۆته‌وه که به‌شـداریـیان له ئۆپهراسـیۆنهکانی غه‌ززه‌دا کردبوو، ده‌ڵێن هێزی به‌رگری ئیسرائیل به‌بێ هۆ ماڵ و خانووی له غه‌ززه‌دا وێران کردووه و هه‌ڕه‌مه‌کیـیانه هێزی به‌کارهێناوه.
ڕێـکخراوی شـکاندنی بێ ده‌نگی هه‌روه‌ها سه‌ربازانی ئیسرائیل تاوانبار ده‌کات به‌وه‌ی له میانه‌ی هێرشیان بۆ سه‌ر غه‌ززه‌دا فهلهسـتینیـیهکانیان وه‌ک قهڵـغان به‌کارهێناوه.
له‌شـکری ئیسرائیلیش لای خۆیه‌وه ئه‌و تۆمه‌تانه ڕه‌تده‌کاته‌وه، ده‌ڵێت ئه‌و گرووپه ناوبانگی فه‌رمانده‌کانیان ده‌زڕێنن و قسه‌یان بۆ ههڵدهبهسـتن.