دکتۆر شه‌عبان میزوری ئه‌ندامی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان و سیاسه‌تمه‌داری سه‌ربه‌خۆی کورد له سوید له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ سه‌باره‌ت به هه‌ڵـبژاردنه‌کانی هه‌رێمی کوردسـتان ده‌دوێت و ده‌ڵێت ئه‌م گهرموگوڕیـیهی له‌م هه‌ڵـبژاردنه‌دا به‌دی ده‌کرێت جێی خۆشـحاڵیـیه به‌ڵام ئه‌و توندوتیژیانهشی له میانه‌یدا ده‌کرێن جێی دڵتهنگیـیه.
پاشـان دکتۆر شه‌عبان میزوری له میانه‌ی گفتوگۆکه‌دا باس له‌وه ده‌کات که‌وا که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی نه‌ورۆز داخراوه، ئێمه‌ش بۆ زانینی زیاتر له‌و باره‌یه‌وه په‌یوه‌ندیمان به عومه‌ر فه‌رهادی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له هه‌ولێر کرد، وه گوتی شتی وه‌ها ڕووی نه‌داوه و که‌ناڵه‌که به‌رده‌وامه له په‌خشـکردنی به‌رنامه‌کانی خۆی به شـێویه‌کی ئاسایی و ڕۆژانه ڕیکلامی لیست و قه‌واره سیاسیـیه‌کان بڵاوده‌کاته‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه له‌گه‌ڵ لێدوانه‌که‌ی عومه‌ر فه‌رهادی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8:14 خوله‌كه.