به ڕۆژێـک دوای ئه‌وه‌ی غولام ڕزا ئاغازاده به‌رپـرسی ناوه‌کی ئێران کتوپـڕ ده‌سـتی له کاره‌که‌ی کێشـایه‌وه مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی سه‌رۆکی ئێرانی به‌رپـرسێـکی نوێی بۆ پـرۆگرامی ناوه‌کی وڵات ده‌سـتنیشـانکرد.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی فه‌رمی کۆماری ئێرانی ڕایگه‌یاند که‌وا سه‌رۆکی وڵات عه‌لی ئه‌کبه‌ر سـاڵحی به به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێـکخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێرانی دیاریکرد.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه ده‌سـتنیشـانکردنی نوێی ئێرانی بۆ پـۆسـتی سه‌رۆکی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێرانی به‌ڕێز سـاڵحی نێردراوی پـێشـووی ئێران بوو بۆ ئاژانسی وزه‌ی ناوه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی. ناوبراو له سـاڵی 2003 دا پـرۆتۆکۆلێـکی له‌گه‌ڵ ئاژانسی وزه‌ی ناوه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان مۆرکرد و تیایدا ڕێـگه‌ی به ئاژانسی وزه‌ی ناوه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی دا زیاتر ئازادانه ده‌مه‌زراوه ناوه‌کیـیه‌کانی ئێران بـپـشـکنن، به‌ڵام پاشـان مه‌حمود ئهحمهدینهژادی سه‌رۆکی ئێرانی ڕێـگه‌ی کارکردنی له پشـکنه‌رانی نێونه‌ته‌وه‌یی گرت و کاری پشـکنینی ده‌زگا نهوهکیـیهکانی ئێرانیشی ڕاگرت.
سه‌باره‌ت به هۆکاری ده‌سـت له‌کارکێشـانه‌وه‌ی دوێنێی له ناکاوی غولام ڕزا ئاغازاده له پـۆسـتی سه‌رۆکی پـرۆگرامی ناوه‌کی ئێرانی، ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی کۆماری ئێرانی ئاماژه‌ی به هۆکاره‌کان نه‌دا. به‌ڵام ناوبراو په‌یوه‌ندیـیه‌کی نزیـکی له‌گه‌ڵ کاندیدی سه‌رۆکایه‌تی شـکسـتخواردووی ئێرانی میر حسێن موسه‌ویی ڕیفۆرمخوازدا هه‌یه.