زیادبوونی دیارده‌ی خۆڵـبارانی و که‌مبوونه‌وه‌ی ئاو و به‌رزبوونه‌وه‌ی پـله‌ی گه‌رما له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بۆته مایه‌ی دروسـتبوونی گیروگرفتی دیکه بۆ خه‌ڵـکی ئه‌و ناوچه‌یه پـڕ کێشه‌یه‌دا.
هه‌ر دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر خۆڵبارین عێراق و ئێرانی به چڕی گرته‌وه و ته‌نانه‌ت له تاران دوو ڕۆژ به فه‌رمی کرا به پـشوو تا خه‌ڵـکی له ماڵه‌کانیاندا بمێنـنه‌وه، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی کاربه‌ده‌سـتانی ته‌ندروسـتی ڕایانگه‌یاند ڕێژه‌ی خۆڵ له هه‌وادا گه‌یشـتۆته ئاسـتێـک که مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانی خه‌ڵـکی هه‌یه.
هۆکاره‌کانی ئه‌م گێروگرفتانه چین و چۆن ده‌کرێت چاره‌سه‌ر بکرێن؟
هاوکارمان خه‌ڵه‌فی زێباری به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی بۆ ئه‌م بابه‌ته ته‌رخان‌کرد و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانانی به‌رنامه‌که بوون:
موحسن قۆچان، ئه‌ندازیاری کشـتوکاڵی بنکه له دهۆک.
ئومێد مه‌عسوم مائی، به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی که‌شـناسی.
حه‌سه‌ن نوری ، به‌ڕێوه‌به‌ری هێزه‌کانی پاراستنی ژینگه له هه‌رێمی کوردسـتان.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌که‌ی 50:11 خوله‌که.