ئه‌مڕۆ له ئێران‌دا ده‌توانین بڵێن کورد پـێـکهاتووه له چه‌ند جۆرێـک پارت و ڕێـکخراوێـکی ڕامیاری. که‌سـانێک هه‌ن له چوارچێوه‌ی مافه‌کانی مرۆڤ و سڤیلدا کارده‌که‌ن، کهسـانێـکیش له ناو پارت و سـازمانهکان ده‌وڵه‌تیدان، کهسـانێـکیش هه‌ن وه‌ک هێزی چه‌کداری ڕژێمن.
له چوارچێوه‌ی ئه‌و ڕژێمه‌ی ئێسـتای ئێران‌دا، چۆن ده‌کرێت مرۆڤی کورد له پـێناو چاره‌سه‌رکردنی کێشه بناغهیییهکانیدا تێـبکۆشـێت؟
ئه‌مه بابه‌تی مێزگردی ئه‌م هه‌فته‌یه بوو که هاوکارمان جانی دیلان بۆ ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی سـازکردبوو: عه‌بدولعه‌زیز مه‌ولودی، ڕۆژنامه‌نووس و چالاکی کاروباری ڕامیاری.
دکتۆر ئازاد مورادیان، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد له ئه‌مه‌ریکا و چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ و ڕامیاری.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی مێزگرده‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 26:50 خوله‌كه.