وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن ده‌ڵێت ئه‌گه‌ربێت و ئێران له به‌رنامه ناوه‌کیـیه‌که‌ی خۆی پاشـگه‌ز نه‌بێته‌وه ئه‌وا واشـنتن ئاماده‌یه به‌رگری هاوپه‌یمانه‌کانی له که‌نداوی فارس‌دا به‌هێز بکات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له چاوپـێـکه‌وتنێـکدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌فیزیۆنێـکی تایله‌ندی هێله‌ری کلنتن گوتی هێشـتا ئه‌مه‌ریکا ده‌رگای بۆ دانووسـتاندن واڵاکردووه تا له‌گه‌ڵ ئێران‌دا به چارهسهریـیهک بگه‌ن، وه‌لێ ئه‌و هۆشـداری دا که‌وا تاران ڕووبه‌ڕووی کاردانه‌وه‌یه‌کی توند ده‌بێته‌وه ئه‌گه‌ربێت و چه‌کی ناوه‌کی به‌ده‌ستبهێنێت.
به‌ڕێز کلنتن گوتیشی ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریکا سه‌یوانی به‌رگری خوی له‌سه‌ر هه‌رێمه‌که‌دا فراوانتر بکات ئه‌وا پـێناچێت ئێران به‌هێزتر یان سه‌لامه‌تتر بێت به دروسـتکردنی چه‌کی ناوه‌کی.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ئه‌مه‌ریکا و هاپه‌یمانانی ڕۆژئاوای داوا له ئێران ده‌که‌ن دانووسـتاندن له‌سه‌ر به‌رنامه ناوه‌کیـیه‌که‌ی بکات. ئێرانیش لای خۆیه‌وه ڕتی ده‌کاته‌وه هه‌وڵی به‌ده‌سـتهێنانی چه‌کی ناوه‌کی بدات و ده‌ڵێت چالاکیـیه ناوه‌کیـیه‌کانی بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئهلیکتریـکه.