Accessibility links

مالیکی له‌گه‌ڵ بان کی موون کۆبۆوه‌ و بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆک ئۆباماشدا کۆبـبێته‌وه‌


سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیکی بڕیاره‌ وایه‌ ئه‌مڕۆ له‌ واشـنتن له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان باراک ئۆباما کۆبـبێته‌وه‌، بۆ وتووێـژکردن که‌وا چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت له‌سه‌ر خواستی ئۆباما له‌ به‌ره‌وپـێشه‌وه‌کردنی زۆرتر بـبینێت سه‌باره‌ت به‌ ئاشـتبوونه‌وه‌ی نیشـتیمانی.

هه‌ردوو ڕێبه‌ر بڕیاره‌ وایه‌ له‌سه‌ر ئه‌و ناکۆکیـیانه‌دا وتووێـژ بکه‌ن که‌ له‌ ئارادایه‌ له‌ نێوان هاوبه‌ندی به‌ زۆرینه‌ی موسـڵمانه‌ شیعه‌کانی مالیکی و که‌مایه‌تیـیه‌ سـوونـنه‌کان و هه‌روه‌ها کورد.

ئۆباما گوتوویه‌ ئاشـتبوونه‌وه‌ی ڕامیاری کارێـکی بناغه‌یی‌یه‌ بۆ ئاسایش و پایداری درێژخایه‌نی عێراق. مالیکی وا چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت له‌ ئاسایش زۆرتر هه‌وڵ بدات و هاندانی سه‌رمایه‌گوزاری بێـگانه‌ بۆ یارمه‌تیدانی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی وه‌کو وڵاتێـکی سه‌روه‌ر گه‌شه‌ بکات.

کۆبوونه‌وه‌ی کۆشـکی سـپی هه‌روه‌ها بڕیار وایه‌ تیشـک بخاته‌ سه‌ر کێشـه‌کانی ناوخۆ له‌ عێراق، له‌ نێوانیان داهاتی نه‌وت و سـنووره‌کانی ناکۆکی له‌سه‌ر.

ئه‌مڕۆ له‌ پـێشـدا مالیکی له‌ نیویۆرک بووه‌ بۆ کۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بان کی موون.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG