Accessibility links

محه‌مه‌د فه‌ره‌ج سه‌باره‌ت به‌ هه‌وڵی هێرشی سه‌ر باره‌گاکانی یه‌کگرتووی ئیسلامی ده‌دوێت


محه‌مه‌د فه‌ره‌ج ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سـیاسی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردسـتان و سه‌رۆکی فراکسیۆنی یه‌کگرتوو له‌ په‌رله‌مانی کوردسـتان له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی ده‌ڵێت شه‌وی ڕابردوو کاتژمێر 1:30 نزیکه‌ی 200 که‌س له‌ لایه‌نگرانی لیستی 54 به‌ هوتاف کێشـان و هاهو ڕێڕه‌وی ئاپـۆڕه‌که‌یان به‌ره‌و باره‌گای مه‌کته‌بی سیاسیـیان له‌ هه‌ولێر گۆڕیوه‌ و هه‌وڵیان داوه‌ خۆیانی پـیادا بکه‌ن، ئه‌مانیش لای خۆیانه‌وه‌ په‌یوه‌ندیـیان به‌ کاربه‌ده‌ســتانی حکومه‌تی هه‌رێم کردووه‌ و ئاگاداریان کردوونه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر فریا نه‌که‌ون ئه‌وا ڕه‌نگه‌ بارودۆخه‌که‌ به‌ ئاقارێـکی ترسـناکدا بڕوات.

محه‌مه‌د فه‌ره‌ج ده‌شڵێت له‌ دهۆکیش جموجۆڵێـکی لایه‌نگرانی لیستی کوردسـتانی له‌ به‌رده‌م باره‌گاکه‌یاندا به‌دی کراوه‌، هه‌روه‌ها له‌ سلێمانیش ته‌قه‌ له‌ باره‌گای ته‌له‌فیزیۆنه‌که‌یان کراوه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 3:41 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG