کاتژمێر 9:30 ی پـێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 29 ی ته‌موز وه‌زیری به‌رگری ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ڕۆبه‌رت گه‌یتس و شـاندێـکی یاوه‌ری له سه‌ردانێـکی چاوه‌ڕوانکراودا له ڕێی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌ربیل گه‌یشـته شـاری هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق مه‌سـعود بارزانی و شـاندێـکی هه‌رێم که پـێـکهاتبوو له کۆسـرهت ڕه‌سـوڵ جێـگری سه‌رۆکی هه‌رێم و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم و شـێخ جه‌عفه‌ر شـێخ مسـته‌فا وه‌زیری پـێشـمه‌رگه و قوباد تاڵه‌بانی نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم له ئه‌مه‌ریکا و ژماره‌یه‌ک له لێـپـرسـراوانی حزبی و حکومی کۆبۆوه.
ئه‌نجامی کۆبوونه‌وه‌که وه‌ک چاوه‌ڕوان ده‌کرا له پـرێس کۆنفرانسـێـکدا ڕابگه‌یه‌نرێت، به‌ڵام نه‌کرا، وه له هه‌ندێ هه‌واڵی سه‌رچاوه میدیاکانی هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار ڕاگه‌یه‌ندرا که باس له چه‌ندین ته‌وه‌ر و بابه‌ت کرا به تایبه‌ت پـرسـهکانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر. هه‌روه‌ها باسی ڕه‌وشی ئاسایشی عێراق و ڕێـکه‌وتنـنامه‌ی ئه‌منی عێراق و ئه‌مه‌ریکا و ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان و مادده‌ی 140 و چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌کی دیکه.
شـایانی باسه سه‌ردانه‌که‌ی ڕۆبه‌رت گه‌یتس بۆ هه‌رێمی کوردسـتان له دوێنێوه ئاماژه‌ی پـێدرابوو دوای گه‌یشـتنی بۆ عێراق له سه‌ردانێـکی ناڕاگه‌یه‌ندراو سه‌ره‌تا بۆ پارێزگای ناسریـیه له باشوری عێراق و پاشـان بۆ به‌غدا و کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپـرسه باڵاکانی حکومه‌تی عێراق.