ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه به سه‌دان ئێرانی له گۆڕسـتانی بههشـتی زه‌هرا کۆبوونه‌وه، له نێویاندا میر حسێن موسه‌وی، به‌ڵام هێزه‌کانی پـۆلیس ڕووبه‌ڕوویان بوونه‌وه و بڵاوه‌یان پـێـکردن و به زۆر میر حسێن موسـهویـشیان بۆ ناو ئۆتۆمبیله‌که‌ی گه‌ڕانده‌وه.
هه‌ر په‌یوه‌ست به ئێران، هێزه‌کانی حکومه‌تی عێراق به زۆر کۆنتڕۆڵی که‌مپی ئه‌شره‌فی موجاهیدینی خه‌لقیان له پارێزگای دیاله کرد و به هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ک کوژراو و برینداری لێکه‌وته‌وه.
له لایه‌کی دیکه، ڕۆبه‌رت گه‌یتس وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا له ئیسرائیل گوتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما هیواداره ئێران تا مانگی نۆ وه‌ڵامی ئه‌و پـێشـنیارانه بداته‌وه که بۆ ئه‌نجامدانی وتووێژکردن له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ناوه‌کیـیه‌که‌ی له لایه‌ن کۆمه‌ڵـگای نێوده‌وڵه‌تیـیه‌وه بۆی کراون.
ئه‌مانه بابه‌تی ئه‌و گفتوگۆیه‌یه که هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم له‌گه‌ڵ کۆمهڵـناس خالیدی ته‌وه‌کولی کردوویه‌تی، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 9:10 خوله‌كه.