Accessibility links

سـتران عه‌بدوڵڵا ده‌رباره‌ی سه‌ردانه‌که‌ی نوری مالیکی بۆ کوردستان ده‌دوێت


بۆ دوا جار له‌ پاش دابڕانێـکی زیاتر له‌ یه‌ک سـاڵ له‌ گفتوگۆکانی نێوان به‌غدا و هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراقی ده‌گاته‌ شـاری سلێمانی و له‌وێش له‌ هاوینه‌هه‌واری دوکان ده‌سـتده‌کات به‌ کۆبوونه‌وه‌کردن له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی کورددا، وه‌ک ده‌گوترێت به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشه‌ و گرفته‌ هه‌ڵـپه‌سێراوانه‌یه‌ که‌ له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدادا هه‌ن.

ڕۆژنامه‌وان سـتران عه‌بدوڵڵا له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت پـێموایه‌ له‌ قۆناغی داهاتوودا هه‌م ده‌سـتور و هه‌م هاوسه‌نگی سـیاسی نێو هێزه‌ سـیاسـیه‌کانی عێراق به‌ کورد و عه‌ره‌ب و‌ هه‌موو پـێـکهاته‌ی شیعه‌ و سووننه‌یانه‌وه‌ ده‌بنه‌ بنچینه‌یه‌ک بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌رێم.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 9:10 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG