ڕۆژی دووشه‌ممه سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیکی به سه‌رۆکایه‌تی شـاندێـکی باڵا سه‌ردانی شـاری ههڵـهبجهی کرد، له‌وێ له لایه‌ن قائیمقام و به‌رپـرسـانی دیکه‌ی شـاره‌که پـێشـوازیـیان لێـکرا.
نوری ئه‌لمالیکی له میانه‌ی لێدوانه‌کانیدا جه‌ختی کرده‌وه له‌سه‌ر سـزادانی هه‌موو ئه‌و که‌سـانه‌ی تاوانیان به‌رامبه‌ر خه‌ڵـکی عێراق کردووه. هه‌روه‌ها پشـتیوانی خۆی بۆ داواکاریـیه‌کانی خه‌ڵـکی هه‌ڵه‌بجه ده‌ربڕی و گوتی ده‌بێت قه‌ره‌بووی که‌سوکاری قوربانیـیانی ئه‌م شـاره بکرێته‌وه.
له‌تیف نێروه‌یی ڕاپـۆرتی له‌سه‌ر ئه‌م سه‌ردانه‌ی مالیکی ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:12 خوله‌كه.