هه‌ردوو ڕۆژنامه‌وانی ئه‌مه‌ریکایی لۆرا لینگ و ئیونا لی که بۆ ماوه‌ی نزیکه‌ی پـێنج مانگ بوو له کۆریای باکور ده‌سـتگیرکرابوون گه‌ڕانه‌وه وڵات، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی پـێشـووی ئه‌مه‌ریکا بێڵ کلنتن توانی له ڕێی ههوڵهکانیـیهوه ئازادیان بکات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه لۆرا لینگ و ئیونا لی به هاوڕێـیه‌تی به‌ڕێز بێڵ کلنتن به فڕۆکه‌یه‌ک گه‌یشـتنه شـاری بووربانکی سـتانی کالیفۆرنیا. هه‌ر له‌گه‌ڵ دابه‌زینیان له فڕۆکه‌که له لایه‌ن خه‌ڵـکه‌وه پـێشـوازیـیه‌کی گه‌رمیان لێـکرا. کۆشـکی سـپیش لای خۆیه‌وه خۆشـحاڵی خۆی به‌و بۆنه‌یه‌وه ده‌ربڕی.
ڕۆژی سێشه‌ممه به‌ڕێز کلنتن گه‌یشـته پـیۆنگیانگی پایته‌ختی کۆریای باکور و له‌وێ له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری کۆریای باکور کیم جۆنگ ئێڵ کۆبۆوه به مه‌به‌ستی ئازادکردنی ئه‌و دوو ڕۆژنامه‌وانه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه لۆرا لینگ و ئیونا لی له مانگی سێـیه‌وه ده‌سـتگیرکران و پاشـان دادگایه‌ک حوکمی 12 سـاڵ زیندانی له‌گه‌ڵ کاری سه‌ختدا به‌سه‌ردا سه‌پاندن به تاوانی ئه‌وه‌ی به شـێوه‌یه‌کی نایاسـایی له سـنووری چینه‌وه خۆیان کردووه به وڵاته‌که‌یاندا و کاری دوژمنانه‌یان ئه‌نجامداوه.
به‌ڵام هه‌ردوو ڕۆژنامه‌وان سه‌رقاڵی ئاماده‌کردنی ڕاپـۆرتێـک بوون له‌سه‌ر ڕه‌وشی په‌نابه‌رانی خه‌ڵـکی کۆریای باکور له‌سه‌ر سـنووره‌کانی چین. ڕاپـۆرته‌که‌یان بۆ که‌ناڵێـکی ته‌له‌فیزیۆنی ئاماده ده‌کرت که له لایه‌ن ئاڵ گۆری جێـگری پـێشووی سه‌رۆک کلنتنه‌وه دامه‌زراوه.