Accessibility links

هاوکاتی سوێندخواردنی ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد به‌ سه‌دان که‌س ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن


سه‌رۆکی ئێرانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد له‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ده‌ست به‌ ترمی دووه‌می کردووه‌ له‌ کاره‌که‌یدا له‌ کاتێـکدا سه‌دان له‌ لایه‌نگرانی ئۆپـۆزیسـیۆن ڕژاونه‌ته‌ ناو خیابانه‌کان بۆ خۆپـیشـاندان دژ به‌ بردنه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی هه‌ڵـبژاردنی.

ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌ ئاهه‌نگ‌گوزاریـیه‌کی فه‌رمیدا له‌ تاران و به‌ به‌شـداریبوونی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی ئێران سـوێنددراوه‌.

که‌سـانێـکی دیار له‌ نێوانیان سه‌رۆک کۆماری پـێشـین عه‌لی ئه‌کبه‌ر ڕه‌فسه‌نجانی و کاندیدی دۆڕاو میر حسێن موسه‌وی له‌ ئاهه‌نگ‌گوزاریـیه‌که‌دا به‌شـداریـیان نه‌کردبوو.

ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رله‌نوێ هه‌ڵـبژاردنه‌وه‌ی به‌ سه‌رکه‌وتنێـکی قاره‌مانانه‌ی له‌ پـێشـدا نه‌بینراو بۆ مه‌ردومی ئێران و دامه‌زراوی ئیسلامی سـتایش کردووه‌.

گه‌واهیده‌ران گوتیان پـۆلیس به‌ لای که‌م یه‌ک که‌سی ده‌سـتگیرکردووه‌ له‌ کاتی بڵاوه‌پـێـکردنی خۆپـیشـاندانه‌کان که‌ هاوکات بووه‌ له‌گه‌ڵ ئاهه‌نگ‌گوزاریـیه‌که‌.

هه‌روه‌ها هیچ پـێـکدادانێـک له‌ نێوان پـۆلیس و خۆپـیشـانده‌راندا ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG