Accessibility links

له‌ ئاکامی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له‌ عێراق 35 که‌سی شیعه‌ ئاینزا ده‌کوژرێن


پـۆلیسی عێراق ده‌ڵێت له‌ ئاکامی زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه‌ که‌ که‌سـانی شیعه‌ ئاینزایان له‌ به‌غدای پایته‌خت و شـاری موسڵ کردبووه‌ ئامانج به‌ لایه‌نی که‌م 35 که‌س کوژراون.

له‌ کوشـنده‌ترین ته‌قینه‌وه‌یاندا، پـۆلیس ده‌ڵێت به‌ لایه‌نی که‌م 30 که‌س کوژراون و 88 که‌سی دیکه‌ش برینداربوون کاتێـک خۆکوژێـک ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراوی له‌ ده‌ره‌وه‌ی مزگه‌وتێـکی شیعه‌دا له‌ شـاری موسڵ ته‌قاندۆته‌وه‌. گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌که‌ له‌و ده‌مه‌دا بووه‌ که‌ خه‌ڵـکه‌که‌‌ له‌ نوێژی هه‌ینی ته‌واوبووبوون و له‌ مزگه‌وته‌که‌ ده‌هاتنه‌ ده‌رێ.

پـێشـتر هه‌ر ڕۆژی هه‌ینی زنجیره‌یه‌ک بۆمبی لاڕێ به‌و شیعانه‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه‌ که‌ له‌ ڕێوڕه‌سـمی سـاڵیادی له‌ دایکبوونی ئیمام محه‌مه‌د ئه‌لمه‌هدی له‌ که‌ربه‌لادا گه‌ڕابوونه‌وه‌، له‌ ئاکامدا به‌ لایه‌نی که‌م 5 که‌س کوژراون و ژماره‌یه‌کی دیکه‌ش برینداربوون.

کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن یه‌ک له‌ بۆمبه‌کان به‌ پاسـێـکی پـڕ له‌ شیعه‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه‌ له‌و ده‌مه‌ی گه‌یشـتۆته‌ گه‌ڕه‌کی سه‌دری به‌غدا. هه‌روه‌ها دوو بۆمبی تریش‌ له‌ ناوچه‌ی دیکه‌دا به‌ پاسی بچۆکدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ ته‌قینه‌وه‌که‌ی شـاری موسڵ په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ئه‌میر گۆران ڕاپـۆرتی ناردووه‌، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ.

XS
SM
MD
LG