Accessibility links

پانۆراما: ئه‌رکه‌کانی په‌رله‌مانی داهاتووی کوردسـتان


هه‌ڵـبژاردنه‌کان له‌ هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق سـازدرا، وه‌ وه‌ک زۆرێـک له‌ چاودێران پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌ به‌رایی‌یه‌کان ئاماژه‌یان پـێـکردووه‌ په‌رله‌مانی داهاتوو په‌رله‌مانێـکی نوێ ده‌بێت له‌ ڕوانگه‌ی ئه‌و گۆڕانکاریـیانه‌ی به‌ دوای خۆیدا ده‌یهێنێت له‌ هه‌ردوو گۆشه‌نیگای ده‌نگی جیاواز و جۆراوجۆری پـێـکهاته‌ی په‌رله‌مانه‌وه‌، بێ له‌وه‌ش ئه‌و گۆڕینی نه‌خشه‌ی سـیاسیـیه‌ی له‌ په‌رله‌مانی ئه‌م هه‌رێمه‌ی کوردسـتانی عێراقدا هه‌یه‌.

لێره‌وه‌ پـرسـیار ئه‌وه‌یه‌ په‌رله‌مانی داهاتووی هه‌رێمی کوردسـتان له‌ به‌رده‌م چ ئه‌رکێـکدا ده‌بێت یان ئایا ده‌توانێت له‌و پـرۆژه‌ و هه‌وڵانه‌دا کاربکات که‌ لیست و قه‌واره‌کان له‌ هه‌ڵـمه‌ته‌کانی هه‌ڵـبژاردندا بانگه‌شـه‌یان بۆ ده‌کرد. که‌م نه‌بوون ئه‌وانه‌ی پـێشـتر ده‌یانگوت په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتان نه‌یتوانیوه‌ خۆی له‌ چوارچێوه‌ و ده‌سه‌ڵاته‌کانی حزب ده‌رباز بکات.

ئه‌م په‌رله‌مانه‌ی داهاتوو چ میکانیزمیه‌تێـکی کارکردنی ده‌بێت تا له‌ ژینگه‌ی حزب و حزبکاریدا ده‌ربچێت و بـبێته‌ ئه‌و په‌رله‌مانه‌ی نوێنه‌رایه‌تی بکات؟ ئایا ته‌واوی لیسـته‌کان به‌و مه‌سه‌لانه‌ی ده‌خرێنه‌ به‌ر باس و لێـکۆڵینه‌وه‌ قایل ده‌بن؟، وه‌ ژماره‌یه‌ک پـرسـیاری تریش که‌ له‌ پاش ئه‌م هه‌ڵـبژاردنه‌وه‌ هاتوونه‌ته‌ ئاراوه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 14:31 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG